بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: باڵیۆزی عێراق بە هۆی بەکارهێنانی ناوێکی تەزویر بۆ کەنداوی فارس لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و هەستیاریی گەلی گەورەی ئێرانی سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی ڕاست و درووستی کەنداوی فارس پێ ڕاگەێندرا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی کە بەڕێز سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، ڕوونکردنەوەیان لە سەر ئەم پرسەدا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێمە سەرەڕای پەیوەندی ستراتیژی و برادەرانەمان لە گەڵ عێراق، لە سەر ئەم پرسە ناڕەزایەتی خۆمان ڕاگەیاند و باڵیۆزی عێراقمان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد./.