بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید سادق حوسێنی سەرۆکی دەستەی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
دانوستان و واژۆکردنی ڕێکەوتنی حەجی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی لە نێوان هەر دوو لا لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوو و هەر دوو لا سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕێوڕەسمی حەجەوە وتووێژیان کرد.
وردەکاری ئەو ڕێکەوتنە لە پاش گەڕانەوەی سەرۆکی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران بۆ تاران ئاشکرا دەکرێت.
حکومەتی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بەشداربووان لە ڕێوڕەسمی حەجی داهاتوو بۆ پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەگەڕێتەوە و هیچ مەرجێکی تێدا جێبەجێ ناکرێت./.