بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە میانەی چاوپێکەوتنی باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق وتی کە کێشەی سەرەکیی عێراق نەبوونی سەربەخۆیی ئابورییە، لە بەر ئەوەی کە یەدەگی دراوەکەی بە دۆلار لای بانکی فیدراڵیی ئەمریکایە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا دۆلار وەک چەکێک بۆ برسیکردنی گەلی عێراق بەکار دێنێت بۆ ئەوەی کە عێراق بە ڕووی وڵاتانی دیکەدا نەکرێتەوە.
لەم ماوەیەدا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی هەندێک گومانی لە سەر پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی درووست کردووە./.