بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر ئەبوبەکر سەرۆکی سەندیکای پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2000 تا ئێستا 55 پەیامنێری فەڵەستینی لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆ یان بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوون.
ناوبراو وتی کە ساڵی ڕابردوو دوو پەیامنێری فەڵەستینی بە ناوەکانی شیرین ئەبوعاقڵە و غوفران ورانسە بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران.
زۆربەی حاڵەتەکانی شەهید و برینداربوونی پەیامنێرانی فەڵەستینی لە شاری قودس بووە و هۆکارەکەشی بۆ ڕێگریی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاشکرابوونی ڕاستییەکانی تایبەت بە تاوان و هێرشەکانی بۆ سەر پیرۆزییەکانی موسڵمانان و مەسیحییەکان دەگەڕێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، محەممەد لەحام سەرۆکی لێژنەی ئازادییەکان لە سەندیکای پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ڕابردوو 52 پەیامنێر بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار بوون، 90 کەسی دیکە بە هۆی کاریگەرییەکانی گازی فرمێسک ڕێژەوە زیانی تەندرووستییان بەرکەوتووە و 117 پەیامنێری دیکەش تووشی حاڵەتەکانی لێدان و هێرش بوونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ڕابردوو 40 پەیامنێر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کراون کە 20 کەس لەوان هێشتا لە گرتووخانەکانی ئەو ڕژێمەدان./.