بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی تورکی جەمالی ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە هۆی ترسی لە دەستبەسەرکردن و دادگاییکردن بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان و پاشان ئیمارات هەڵهاتووە.
ناوبراو داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد تا بە خێرایی ئەم دۆسیە و هەروەها دۆسیەی ئەوانەی دەستیان لە تاوانی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس هەبووە، تاوتوێ بکات.
جەمالی وتی کە پەرلەمان دەبێت ڕێگری لە گوشار و هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر حکومەتی عێراق بکات، ئەوانەی کە دەیانەوێت دۆسیەی تاوانەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەلاڕێدا ببەن./.