بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی جبریل ڕەجوب نێردەی تایبەتی سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی بزوتنەوەی فەتح، جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین کردەوە و وتی: گەلی عێراق بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەکەوە فەڵەستین بە پرسی هاوبەشی خۆیان دەزانن و لە سەر پاڵپشتیکردنی فەڵەستینییەکان بەردەوام دەبن.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە حکومەتی بەغدا پەرە بە هاوکارییە هاوبەشەکان بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەدات.
لەتیف ڕەشید بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی عێراق بە تایبەت سەقامگیری ئەمنی و ئابوریی ئێستا، وتی کە عێراق زۆربەی شەڕ و کێشەکانی تێپەڕ کردووە و ئاشتییە کە دەبێتە هۆی گەشە و پێشکەوتن./.