بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووە.
هەر دوو لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دابینکردنی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئالی سادق و ئەعرەجی سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان تاران و بەغدا و چۆنیەتی پەرەپێدانی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و گەلی دراوسێ وتووێژیان کرد.
هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و قاچاخ لە تەوەرەکانی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بووە./.