بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی کانوونی دووەمی 2023، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شاندی دادوەریی ئەم وڵاتە و ئێران لە شاری تاران بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن دراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە کە شاندەکەی ئەم وڵاتە بە پشت بەستن بە بەڵگە مامەڵە لە گەڵ تاوانەکاندا دەکات کە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە پێشکەش دەکرێت و ڕێوشوێنی یاسایی دژی هەر کەسێک دەگرێتەبەر کە بەشداربوونی لەو ڕووداوەدا سەلمێندراو بێت./.