بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاسم محەممەد جەعفەر ئەندامی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە حکومەتی عێراق بۆ بەدواداچوونی تاوانەکەی ئەمریکا لە تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن و دادگاییکردنی عێراقییەکانی تێوەگلاو لەو دۆسیەیە هێندە جیدی نییە.
ناوبراو وتی: زانیارییەکان ئەوە دەسەلمێنێت کە دەزگای هەواڵگری ئەو کاتەی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەستی لەو تاوانەدا هەبووە.
جاسم محەممەد جەعفەر وتی: تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە پرۆسەیەکدا بوو کە چەندین گرووپ و لایەن دەستیان تێدا هەبوو و زانیارییان لە سەر هەر دوو شەهیدە لە لوبنان، سوریا و عێراق بە ئەمریکییەکاندا.
ناوبراو هەروەها داوای لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیەیە تەواو بکرێت و تاوانباران ڕادەستی دەزگای داد بکرێن./.