بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم کاڵین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دانوستانی وەزیرانی بەرگری ڕووسیا، تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ و هەروەها کۆبوونەوەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری هەر سێ وڵات، وتی: ئەو کۆبوونەوە بە یەکەم کۆبوونەوە و پەیوەندیی تورکیا لە گەڵ دەسەڵاتی سوریا لە پاش 11 ساڵ دادەنرێت، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بووە و چۆنیەتی بەردەوامیدان بە دانوستانەکان لە داهاتوو ڕوون دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی: تورکیا چەندین ئامانجی وەک دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنورەکان، هەنگاوی جیدی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل، گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا و دەستەبەری پێویست سەبارەت بەوان و هەروەها بەردەوامیدان بە کارەکانی لێژنەی داڕشتنەوەی دەستوور لە دانوستانەکانی خۆی لە گەڵ دیمەشق پەیرەو دەکات.
کاڵین وتی: ئامانجی تورکیا لە دانوستانەکان بەرەوپێشچوونە لەم چەندین پرسەدا و ئەنکەرە لە پێناو بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی هەوڵی بۆ دەدات./.