بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕۆژی پێنج شەممە 5 ی کانوونی دووەمی 2023 لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی فەرماندە، وتی کە شەهید قاسم سولێمانی خۆی خاوەنی گۆڕەپانەکانی بەرەی خۆڕاگری بوو.
ناوبراو شەهید سولێمانیی بە برایەکی ئازیز و سەرکردەیەکی گەورە ناو برد و وتی: شەهید سولێمانی پەیوەندییەکی نزیک و بەربڵاوی لە گەڵ سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە ناوخۆ و دەرەوە هەبوو.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین شەهید سولێمانیی بە کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی ناو برد و وتی: فەڵەستین گرنگترین بابەت بۆ شەهید سولێمانی بوو کە بڕوای بە یەکڕیزی گەلانی موسڵمان بۆ ئازادکردنی هەبوو.
نەخالە وتی: شەهید سولێمانی بۆ بەهێزبوون و پەرەسەندنی بەرەی خۆڕاگری هەوڵێکی زۆری دا تا ئەوەی کە ئەم هێزە گەیشتە لوتکە، ئەو شوێنەی کە بە مووشەکەکانی خۆڕاگری، تەل ئەبیبی پایتەختی ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج./.