بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ بەشیر عادل تاها لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە شاری هەولێر، وتی: شەهیدبوون دەرفەتێکە کە خودای گەورە بە پیاو چاکەکانی خۆیی داوە و ئەمەش بۆ هەر کەسێک نابێت.
ناوبراو بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە پەیامی شەهید حاجی قاسم سولێمانی ئەوە بوو کە ئێمە دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئامادە بین و شەڕی دژ بە زاڵمەکان و ئەو کەسانە بکەین کە دەسدرێژی دەکەنە سەر موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی.
بەڕێوەبەری دامەزراوەی ” اهل الولایە ” هەروەها وتی: پیاو چاکانی خودا وەک شەهید سولێمانی هەموو گیان و ژیانی خۆیان بۆ بەرگری لە خەڵک و موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر دوژمنان بەکار هێنا./.