بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فایەق زەیدان وتی: تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و حاجی ئەبو مەهدی موهەندیس تاوانێکی نایاسایی و خیانەتکارانە بووە.
ناوبراو وتی کە تیرۆری ئەو شەهیدانە زیانێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە.
زەیدان بە ئاماژە بە فەتواکەی مەرجەعی باڵای ئائینی لە شکستی پیلانی تیرۆریستیی داعش و ڕۆڵی ئەو فەرماندانە وتی: دەزگای دادوەریی عێراق لە ڕووی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات و ئەوانەی دەستیان لە تاوانەکەدا بووبێت، ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەکرێنەوە./.