بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز وتی: شەهید موهەندیس ژیانی خۆیی بۆ بەرگری لە عێراق تەرخان کرد و لە گەیشتنی عێراق بە سەرکەوتن و شایی خەڵکەکەیدا پشکی هەبوو.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان ڕێگای سەرکەوتنیان لە دژی داعش داڕشت و ئێستا حەشد بووەتە نموونەی ڕێکخستن و فەرمان وەرگرتن.
فالح فەیاز لە درێژەدا وتی: چۆن تازیەباری شەهید سولێمانی نەبین لە کاتێکدا ئەو لە هەموو شەڕەکاندا لە گەڵ ئێمەدا بوو و هاوکاریمانی دەکرد.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە کۆتاییدا وتی کە شەهیدان موهەندیس و سولێمانی نموونەیەکن بۆ گەنجانی ئێمە و جیلی داهاتوو./.