فازڵ میرانی لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە هەولێر بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە شەهید سولێمانی بە تەمەنێک خەبات لە پێناو نیشتنمانەکەی، لە ئاکامدا لە پێناو بەرژەوەندی و ستراتیژیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید بوو.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە وەک قارەمانێک خزمەتیان بە گەلەکەی خۆیان کردووە.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەروەها وتی کە شەهید سولێمانی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی چالاکی هەبوو و هەموو کات بەڕێزان مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بەرپرسانی باڵای پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆڵەی شەهید سولێمانییان بەرز نرخاندووە./.