بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتنی لە دژی داعش، وتی: تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دژی داعش، لە لایەن حکومەتی پێشووی ئەمریکاوە، دەسدرێژی ئاشکرا بۆ سەر خاک و سەروەری عێراق بووە.
ناوبراو لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: ئەو کردەوەیە دەیتوانی ببێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی لە سەر ناوچەکە بە گشتی./.