بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سائر جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی پێنج شەممە جەختیکردەوە کە ئەمریکا ڕێگری لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس دەکات.
ناوبراو وتی: تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن بەڵگەیەکی بەهێزە لە سەر ئەوەی کە قاعیدە و داعش پەروەردەکراوی ئەمریکان و ڕووداوی تیرۆریش بە بۆنەی ئەو شکستانەیە کە لەو دوو فەرماندەیە بەریان کەوتووە.
جبوری ڕایگەیاند کە گوشارەکانی ئەمریکا ڕێگریی لەوە کردووە ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن و وتی: کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری، تەواوکەری داگیرکاریی عێراقە بەڵام ئەمجارە ئەمریکا نایەوێت ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە و بەم هۆیەوە گوشارەکانی لە سەر لێژنەی لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد کە گرنگییەکی زیاتر بەم دۆسیەیە و ڕاگەیاندنی ناوی تاوانبارانی دۆسیەکە بدات./.