بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێوڕەسمە شەوی سێ شەممە 3 ی کانوونی دووەمی 2023 لە هۆڵی ڕۆشنبیری سەید شوهەدا لە شاری موسڵ بە بەشداری کۆمەڵانی خەڵک و کەسایەتییەکانی شارەکە بەڕێوەچوو.
بەشداربووان لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەرزنرخاندن و ستایشکردنی ڕۆڵی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە شەڕی دژ بە داعش و ئازادکردنی موسڵ، بۆ یادی ئەو دوو شەهیدە ئازیزە مۆمیان داگیرساند.
بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەی موسڵ جەختیان لە سەر بەردەوامی ڕێبازی شەهیدانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزمی داعش کردەوە.
لەم ماوەیەدا و بە بۆنەی سێهەم ساڵیادی تیرۆری شەهیدانی فەرماندە، شار و ناوچە جیاجیاکانی عێراق بووە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس./.