بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سوریا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوونەتەوە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد جەختیکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئیمارات مێژووییە و ئاساییە کە ئەم پەیوەندییانە بۆ قووڵایی دەیەکانی ڕابردوو لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و هەر دوو گەل بگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش ئیرادەی وڵاتەکەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا ڕاگەیاند و وتی کە ئەبوزەبی پاڵپشتی لە سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات./.