بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام شەرەف بە بۆنەی سێهەم ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولێمانی وتی: شەهید سولێمانی بە پاڵپشتیکردنی وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت یەمەن، ڕۆڵی ڕاستەقینە و بەرچاوی لە بەهێزبوونی ئەم بەرەیە لە بەرامبەر دوژمناندا هەبوو.
ناوبراو وتی کە ئازایەتی و قارەمانییەکانی شەهید سولێمانی لە بەرە جیاجیاکانی شەڕی دژ بە دوژمنانی بەرەی خۆڕاگری لەبیر ناکرێت.
وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی: هەوڵ و تیڕوانینی شەهید سولێمانی کاریگەری بەرچاوی لە بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت لە ڕەتکردنەوەی بوونی بێگانەکان لە ناوچەکەدا هەبوو.
ناوبراو شەهید سولێمانیی بە سەرکردەیەکی بەئەزموون و جیهانی ناو برد./.