بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی هادی عامریدا هاتووە کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە لوتکەی قارەمانی و پیرۆزییە ئەخلاقییەکان و دوو جەمسەرنوێنی مەکتەبی حوسێنی بوون کە قەد دەرگاکانی داناخرێت. ئەو تاوانبارانەی ئەوانیان تیرۆر کرد نازانن کە خوێنی ئەم شەهیدانە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانەکان دەگۆڕێت، ئەم دوو شەهیدە ئەستێرەی قارەمانی و شەهیدبوونن لە ئاسمانی تەواوی وڵاتانی ئازادیخواز و بوونە هۆکاری بەردەوامی خۆڕاگری لەم وڵاتانە. ئەم دوو شەهیدە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە کەلتوری خۆڕاگریدا خوڵقاند و ئێستا ئەندامانی خۆڕاگری بە دەنگی بەرز دەڵێن کە سەرجەم شەڕەکانی داهاتووی ئەوان بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانی فەرماندە بەس نییە.
عامری ڕایگەیاند: ئێمە هاوخەمی خۆمان بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە بە مەرجەعیەت و گەلانی خۆڕاگری و حەشدی شەعبی و بنەماڵەی شەهیدان ڕادەگەێنین و داوا لە سەرکردەکان و ڕێبەرانی ئەم وڵاتانە دەکەین کە وانە لەم شەهیدانەوە وەربگرن و دەبێت لە پێناو ڕزگارکردنی عێراق وەفامان بۆ ئەوان هەبێت./.