شەهید حاجی قاسم سولێمانی ئەو ناوەیە کە لە مێژووی ئێراندا دەمێنێتەوە، ناوێک کە وەک ئەستێرەیەک لە ئاسمانی ئێران و ناوچەکەدا دەدرەوشێتەوە.
کارنامە و مێژووی چالاکییەکانی شەهیدی هەمیشە زیندوو حاجی قاسم سولێمانی هێندە زۆرە کە ڕەنگە بە نووسین نەتوانرێت باس بکرێت، هەر بۆیە شەڕی دژ بە داعش وەک نموونەیەک بە کورتی باس دەکەین.
کاتێک داعش لە لایەن ئەمریکییەکانەوە و بە هەموو پاڵپشتییەک لە لایەن ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە خێراییەکی ڕادەبەدەر خۆیی دەرخست و گەشەی کرد و چەندین ناوچەی گرنگی لە سوریا و عێراق داگیر کرد، کەس بڕوای بەوە نەبوو کە بە ئاسانی شکست بێنێت.
ئەو کاتەی کە مەترسییەکانی داعش زیاتر بوو، لە هەمان سەرەتاوە شەهید سولێمانی گەیشتە عێراق، بە فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی وەک مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، بەستێنی ڕێکخستنی هێزێکی نوێ دابین کرا، ئەزموون و تواناکانی شەهید سولێمانی بووە یارمەتیدەری ئەم وڵاتە بۆ هەبوونی هێزێک کە ئازادی و پاراستنی عێراق لە داهاتوودا دەستەبەر بکات و لە هەمان کاتدا پیلانی داعش ڕوبەڕوی شکست بکاتەوە و سەرشۆڕی دیسانەوە بەرۆکی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە بگرێتەوە.
هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ڕۆڵ و کاریگەریی حەشدی شەعبی بە سەر داعشی پڕچەککراو لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە زاڵ بوون و بەرە بەرە ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد کران.
شەهید سولێمانی هاوکاری هەرێمی کوردستانیش کرد و لە کاتی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر هەولێر، هاوکێشەکەی لە بەرژەوەندی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگەدا گۆڕی و بەرپرسانی باڵای هەرێمیش دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە.
ئێرانییەکانیش بە هۆی خەبات و تێکۆشانی حاجی قاسم سولێمانییەوە لەوپەڕی ئاسایش و سەقامگیریدابوون و ئێستاش بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدە بەردەوامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وەک زلهێزێکی ناوچەکە، ئەو زلهێزەی کە قەد بایەخی بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەداوە و بەرگریی لە مافی گەلانی چەوساوە کردووە. بێگومان ئێرانی بەهێز بە هیچ ڕەشەبا و پیلانگێڕییەک ناڕووخێت و دوژمنان دەبێت بزانن کە هەر هەوڵێکیان چارەنووسی شکست و سەرشۆڕی دەبێت./.