بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێویستە فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریزم و قارەمانییەکانی ئەوان لە ڕوبەڕوبونەوەی دڕندەترین گرووپی تیرۆریستیی توندڕۆ لە مێژووی هاوچەرخدا لەبیر نەکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: هێرشی سەر ئەو شەهیدانە بە پێی هەر عورف و یاساییەکی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکرێت و بۆ ئەمەش ” حکومەتی ئێمە بۆ بەهێزکردنی سەروەری خاک و سەربەخۆیی سیاسی و پاراستنی ڕۆڵەکانی ئەم ئاو و خاکە هەوڵ دەدات “./.