بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ساڵی نوێی بە شەڕی دژ بە فەڵەستینییەکان دەستپێکردووە.
تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین وتی: ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ” کەفەردان ” لە پارێزگای جنین لە کاتێکدا بووە کە ئیتمار بن غەفیر وەزیری تیرۆریست و فاشیستی ئەو ڕژێمە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر مزگەوتی ئەقسای کردووە، ئەو وەزیرەی کە دەسدرێژی و تیرۆری لە ڕیزی کارە گرنگەکانی خۆی لە کابینەی تاوانباری زایۆنیستەکاندا داناوە.
وتەبیژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە گەلی فەڵەستین لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ئامادەیە و وەڵامی خۆڕاگری بۆ تاوانەکانی ئەو ڕژێمە، شەڕ و خەباتی بەردەوامە.
تارق سەلما وتی: ڕووخانی خانووەکان ئێمە ناترسێنێت و کوشتن و دەسدرێژی سەربازی ئێمە لە بەردەوامی ڕێگای ئازادی و ڕزگاربوون لە داگیرکاریی زایۆنیستەکان پاشگەز ناکاتەوە.
لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی کەفەردان لە پارێزگای جنین، دوو گەنجی تەمەن حەفدە و بیست و یەک ساڵە شەهید کران./.