بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد تەمیمی بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لە سەر هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دژایەتی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق پێداگری دەکات و حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی دەبێت یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزی بێگانە لە وڵات جێبەجێ بکات.
ناوبراو وتی: هەر بڕیارێک بە پێچەوانەی یاساکەی پەرلەمان بە فەرمی ناناسین و لە بەرامبەریدا کاردانەوەمان دەبێت.
تەمیمی وتی: ئەگەر حکومەت بیەوێت یاساکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزی بێگانە جێبەجێ نەکات یان یاساکە بە لاڕێدا ببات، گرووپەکانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی شەڕ ڕادەگەێنن.
ناوبراو وتی: ئێمە هیچ کات چاوەڕوانی بڕیاری حکومەت نابین کە هێزەکانی ئەمریکا دەربکات، لە بەر ئەوەی کە بەردەوام سەبارەت بە بوون و مانەوەی ئەو هێزانە هۆشداریمان داوە./.