بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ عەبدوڵڵا جەبری جەختیکردەوە کە لە کاتێکدا کە واشنتن لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە، ئێران و بەرەی خۆڕاگری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و خۆڕاگرترە لە ڕابردوو تا پیشاندەری دەسکەوتەکانی ئەم فەرماندە گەورە و شەهیدە بێت کە لەوەدا سەرکەوتوو بووە لە گۆڕەپانی خەباتدا هەنگاوی گەورە بۆ بەرەی خۆڕاگری هەڵبگرێت.
ناوبراو وتی: گەلانی تامەزرۆی ئازادی و پێشکەوتن هیچ کات هاوکارییەکانی شەهید سولێمانی لەبیر ناکەن، ئەو فەرماندەیە کە بەردەوام خۆی لە بەرەی یەکەمی شەڕەکاندا بوو و بە شارەزاییەکی تەواو هاوکاری هێزەکانی خۆڕاگریی دەکرد، ئەو تێکۆشەرانەی کە تیرۆریستانی تەکفیری و زایۆنیستەکان لە سوریا و عێراق و فەڵەستین و غەززە هەوڵی گەمارۆدانی ئەوانیان دەدا./.