بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق لە ساڵیادی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە دەبێت تۆڵەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە بکرێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جەخت لەوە دەکەینەوە کە تۆڵە لەوان دەکەینەوە. بەردەوام جەختمان لەوەش کردووەتەوە کە ئەوەی پێی وایە ڕێگاچارەی سیاسی یان دانوستان لە گەڵ داگیرکاری تاوانبار (ئەمریکا) بە ئەنجام دەگات، لە خەون و خەیاڵدایە.
بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە ئاڵای تۆڵەسەندنەوە هەڵکراوە تا کۆتایی بە بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق و ڕۆژئاوای ئاسیا بێنین، ئەگەر داگیرکار ئاسایش و ئارامیی هەبێت، خەراپەکاری و دەستێوەردانەکانی زیاتر دەبێت و ئەگەر بکرێتە ئامانج، پاشەکشە دەکات.
لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی نۆجەبادا هاتووە کە تەنیا ڕێگای وەڵامدانەوەی تاوانبار، تۆڵەسەندنەوەیە و نابێت سەروەری و ژیانی گەلان بەوان بدرێت بەڵکوو بە بەرگری و سزادانی تاوانبار، مسۆگەر دەبێت.
بزوتنەوەی نۆجەبا لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە کە سەرجەم هێماکان پیشاندەری ئەوەن کە هێزی عێراق، پاڵپشتی لە سەروەری و سەقامگیری ئەم وڵاتە، تەنیا لە ڕێگای خۆڕاگری سەربازییەوە دەبێت و هیچ بژاردەیەکی دیکە وەڵامدەرەوەی ئەم داگیرکارە درۆزنە نابێت./.