بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵا تاڵەبانی وێڕای ستایشی ڕۆڵی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: شەهید سولێمانی وەفای بۆ دۆستانی خۆی لە عێراقدا هەبوو و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی مام جەلال بوو.
ناوبراو وتی: شەهید سولێمانی لە کاتی نەخۆشیی مام جەلالدا سەردانی کرد و بۆ پرسە و سەرەخۆشیش هاتە شاری سلێمانی.
ئاڵا تاڵەبانی وتی کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس ڕۆڵی بەرچاویان لە نزیککردنەوەی سەرکردەکانی شێعە، کورد و سوننە هەبوو.
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی: شەهید ئەبومەهدی موهەندیس هەوڵی ڕێکەوتنی سیاسیی لە عێراق دەدا و باشترین شایەتحاڵیش لە سەر ئەمە، نێوەندگێڕی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی شێعە و کورد لە پرسی دابینکردنی بودجە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بووە./.