بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی وتی کە تەل ئەبیب ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە ئاسایی بکاتەوە.
ناوبراو داوای لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو ڕژێمە کرد کە درێژە بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە سعوودیە بدات.
لاپید وتی: ئێمە لە گەڵ سعوودییەکان وتووێژمان دەستپێکردووە تا لە قۆناغی یەکەمدا موڵەتی گەشتی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە سەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بدەن و هەروەها لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجدا گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ شاری مەککە بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی وتی: ئێمە کاری زیاتریشمان کردووە، ئامادەکاری تەواومان بۆ پەیوەندی سعوودیە بە ڕێکەوتنی ئابراهامەوە کردووە، ئەگەر کابینەی نوێ درێژە بەو ڕێگایەی ئێمە بدات ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە ڕوو بدات./.