بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی سەرکەوتنی دژ بە داعش، وتی: گەلان شانازی بە شەهیدەکانیانەوە دەکەن و ئێمەش لە ڕێگای ڕاستیدا هەزاران شەهیدمان بەخشیوە، ئێمە شەهیدمان داوە و هەر شەهیدێکمان فەرماندەیەک بووە، نموونەی ئەوانیش شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بوون.
ناوبراو وتی: دوژمن هەوڵی ئەوەیدا کە بە تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری، ورە و ئیرادەی ئێمە بشکێنێت بەڵام ئێمە ڕێبای ئەو شەهیدانەمان درێژە پێدا.
خزعەلی وتی: سەرکەوتنی دژ بە داعش لە عێراق دەبێت بە دەرکردنی هێزەکانی بێگانە تەواو بێت، دوژمنان لە ساڵی 2014 بە ئاشکرا و نهێنی پەلاماری عێراقیان دەدا.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئێمە بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران گەیشتینە سەرکەوتنێکی سیاسی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی، بەڵام هێشتا پیلانگێڕییەکان بەردەوامە و شەڕی ئابوری لە دژی عێراق دەستیپێکردووە و دەبێت بە هەموو لایەنەکان و خەڵکەوە پاڵپشتی لە حکومەت بکرێت./.