بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ڕەنگە لە ساڵی 2023 هێرشێکی نوێ بکرێتە سەر کەرتی غەززە.
ناوبراو وتی کە پرسی دیلەکانی فەڵەستین بە گرنگترین بابەتی لایەنەکانی خۆڕاگری دادەنرێت و لەم پێناوەدا هەوڵەکان بۆ ئازادکردنیان بەردەوام دەبێت.
نەخالە ساڵی 2023 ی بە ساڵی یەکڕیزی لایەنەکانی خۆڕاگری ناو برد و وتی کە بە یەکڕیزی سیاسی و مەیدانی هاوکارییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەبێت.
زیاد نەخالە وتی کە گەلی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا خەباتی خۆیان زیاتر کردووە و ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیش پاڵپشتی لە خەباتگێڕانی فەڵەستینی دەکەن./.