بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس وتی: ئەم فەرماندە شەهیدانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعشی تیرۆریست، ئەرکێکی قورسیان لە سەر شان بوو و شەهید سولێمانی لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانی هێرشەکانی داعش خۆیان گەیاندە عێراق.
ئالی سادق وتی: تێکۆشانەکانی شەهید سولێمانی و هاوسەنگەرەکەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لەبیر ناکرێت، لە بەر ئەوەی کە نەخشە و پیلانی تیرۆریستانیان پووچەڵکردەوە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: شەهید سولێمانی مەکتەبی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی دامەزراند کە زۆربەی ڕۆڵەکانی ناوچەکە پەروەردەکراوی ئەم مەکتەبەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەورەیی کار و چالاکییەکانی شەهید سولێمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وتی: ناتوانین ئەو کارانەی کە شەهید سولێمانی لە ئاستە جیاجیاکان لە ساڵانی تەمەنی خۆیان کردوویانە، هەژماری بکەین./.