بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەوی چوارشەممە بوونی هەر ڕێگایەکی پەیوەندیی لە نێوان مۆسکۆ و واشنتن ڕەتکردەوە.
ناوبراو وتی کە سوپای ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەندییان هەیە بەڵام هیچ ڕێگایەک بۆ وتووێژ لە نێوان هەر دوو وڵاتدا نییە.
لاوڕۆڤ وتی: ئێمە (مۆسکۆ و واشنتن) کەناڵێکمان بۆ وتووێژ نییە. سوپای ئەمریکا دەڵێت کە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە لە گەڵ هاوتاکەی لە ڕووسیا پەیوەندیی هەیە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش لەم ماوەیەدا لە گەڵ سرگێی شویگۆ هاوتاکەی وتووێژی کردووە. ئەمە باشە بەڵام هەموو شتێک لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بووەتە ئەمە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە وڵاتانی ڕۆژئاوا متمانەی خۆیان لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان لە گەڵ مۆسکۆ لە دەست داوە./.