بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی محەممەد عەبدولسەلام دانوستانکاری باڵا و وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، جەختی لە سەر پێویستی هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکانی سەر گەلی یەمەن وەک هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ستایشی خۆڕاگریی گەلی یەمەنی کرد و جەختی لە سەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەش کردەوە.
ناوبراو وتی: وەک هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە دەبێت سزاکانی سەر گەلی یەمەن هەڵبگیرێت و خەڵکی ئەم وڵاتە بتوانن ژیانێکی ئاساییان هەبێت.
ناوبراو شەهید ئێرلو باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە شەهیدی یەمەن ناو برد و جەختی لە سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە گەلی یەمەن کردەوە./.