بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بڕیارەش لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە 27 ی کانوونی یەکەمی 2022 ی بەهرام عەینوڵڵاهی وەزیری تەندرووستیی ئێران و ساڵح مەهدی حەسناوی هاوتا عێراقییەکەی دەرکراوە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانیان بە تایبەت لە بواری پزیشکی و دابینکردنی دەرماندا تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە سەردانی تیمە پزیشکییەکان، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هاوبەشی پزیشکی، چارەسەرکردنی نەخۆش و فێڕکاریی کادیرانی پزیشکی و کەرتی تەندرووستی، بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
وەزیرانی تەندرووستیی ئێران و عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغدا هەواڵی پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوانیان ڕاگەیاند.
ئەو لێژنەیە هەروەها ئەرکی هاوئەهانگی نێوان لێژنەکانی تەندرووستیی لە پەرلەمانەکانی ئێران و عێراق بۆ پەسەندکردنی یاساکانی پەیوەندیدار بە پاڵپشتی لە دۆخی تەندرووستی، هاوکاری دووقۆڵی کۆلێژەکان و زانکۆکانی پزیشکی و کردنەوەی لقی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لە کەربەلا، لە ئەستۆ دەگرێت./.