بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ” دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە چوار دەیەی ڕابردوو هەموو جۆرە پیلانێکی سەربازی، ئابوری، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، تیرۆریستی و سیاسییان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کردووە، بە ووشیاری گەل و پابەندبوونی ئەوان بە بنەما ئائینییەکان و ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕوبەڕوی قورسترین شکست بوونەتەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردوو، هاتووە کە ” دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە لە پیلانێکی نوێ و بە بیانووی درۆی بەرگری لە مافەکانی ژن، بە ئامانجی ڕووخاندنی حکومەت و کەلێن خستنە نێو چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، هەموو توانایەکی خۆیان هێنایە گۆڕەپانەکەوە تا دۆخی وڵات بەرەو ئاڵۆزی ببەن. توندووتیژیی ئەو ماوە کورتە و هەڵمەتی میدیایی لە لایەن دژبەرانی شۆڕشەوە ئەوەی پیشان دەدا کە دەستی دەرەکی لە پشتەوەی پیلانەکەدایە بەڵام ئەم نەخشە و پیلانەش وەک هەمیشە بە هۆی ووشیاری و خۆڕاگری گەلی قارەکانی ئێرانی ئیسلامییەوە ڕوبەڕوی شکست کرایەوە.
ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وێڕای دەستخۆشی و ستایشکردنی گەلی بەشەرەفی ئێران و بەرزڕاگرتنی شەهیدانی خۆڕاگری و پارێزەرانی ئاسایش، جەختیکردووەتەوە کە ” گەل، حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێرانی ئیسلامی موڵەتی ئەوە نادەن کە زیان بە ئاسایشی خەڵک و شۆڕشی ئیسلامی بگات و جموجوڵەکانی دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا و ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی چاودێری دەکرێت و هەر هەڵەیەکی ئەوان لە هەر کات و شوێنێکدا بە توندترین شێواز وەڵام دەدرێتەوە و سەرچاوەی ئەو هەڵەیە دەکرێتە ئامانجی توندترین و کاریگەرترین هێرش “./.