بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنی ڤلادیمیر پوتین دەکەن.
ناوبراو پاشان هۆشداریی دا کە ئەمریکا دەبێت بیر لە کاردانەوەکانی ڕووسیا بکاتەوە.
لاوڕۆڤ وتی کە ئەمریکا و ناتۆ دەیانەوێت لە ئۆکرانیا ڕووسیا تووشی شکست بکەن تا وڵاتی ئێمە لاواز بکەن و بیڕوخێنن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمریکای بە لایەنی سەرەکی شەڕی ئۆکرانیا ناو برد و وتی کە واشنتن هەوڵی گەیشتن بە دەسکەوتەکانی دەدات.
وتیشی کە واشنتن هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی دەدات و ئەمەش مەترسی شەڕی ڕاستەوخۆی لە نێوان هێزەکانی خاوەن چەکی ناوەکی بە دواوە دەبێت./.