بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی شورای پاشایەتی عۆمان ڕۆژی دووشەممە 26 ی کانوونی یەکەمی 2022، پرۆژەی یاسای هەموارکردنەوەی مادەی یەکی یاسای سزادانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی جێبەجێکردن ڕەوانەی لێژنەی یاسایی کرد.
یەعقوب حارسی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای عۆمان ڕایگەیاند کە ئەم یاسایە بوونی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوان دەناسێنێت.
ناوبراو وتی کە ئەم یاسایە بە شێوازێکی ئێستا، هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی قەدەغە دەکات، پەیوەندییەکان لە لایەن کەسەوە بێت یان دامەزراوەکانەوە.
عۆمان لە ڕیزی یەکەم وڵاتانی عەرەبییە کە یاسای تایبەتی سزادانی ڕژێمی زایۆنیستیی پەسەند کردووە. سوڵتان قابوس پاشای کۆچکردووی ئەم وڵاتە، فەرمانی پاشایەتی ژمارە 72/9 ی سەبارەت بە سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی دەرکردبوو./.