بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکانی فەرەنسا داوایان لە هاوکارانی خۆیان کردووە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە نۆرینگەکانیان دابخەن. ئەوان داوایان کردووە کە تێچووی وەرگرتنی نەخۆش لە 25 یۆرۆوە بگاتە 50 یۆرۆ و هەروەها هەلومەرجی کاردکردنیان باشتر بکرێت.
ئەمە دووەم مانگرتنی سەرتاسەری پزیشکانی فەرەنسایە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو.
ئەم مانگرتنەش لە لایەن ڕێکخراوی Medecins Pour Demain و هەروەها سەندیکاری کرێکارانی Syndicat des Medecins بەڕێوە دەبرێت.
پزیشکانی فەرەنسا لە قەرەباڵغیی نەخۆشخانەکان بە هۆی نەخۆشییەکانی وەک ئەنفلۆنزا، کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی دیکەوە سکاڵایان هەیە./.