بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 27 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە بەغدا پرۆژەی جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانیی سنور لە هێڵی سفری سنوری لە گەڵ ئێران و تورکیا بەرەو پێش دەبات.
ناوبراو وتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە دەرکردووە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و فەرماندەیی ناوچەی یەکەمی هێزەکانی پاسەوانی سنور کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەستپێکردووە.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەروەها وتی: ئێمە سوورین لە سەر کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگری لە هێرش و خەراپە کارییەکان./.