بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانێکی دەرکرد کە بە پێی ئەوەش هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئەو وڵات و لایەنانەی کە نرخیان بۆ هاوردەی وزە لەم وڵاتەوە دیاری کردووە، قەدەغە کراوە.
یەکێتی ئەورووپا، گرووپی حەوت و ئۆسترالیا بۆ نەوتی ڕووسیا نرخی 60 دۆلارییان بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کردووە کە لە 5 ی کانوونی یەکەمی 2022 جێبەجێ کراوە. یەکێتی ئەورووپا هەروەها سزاکانی سەر هاوردەی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگای دەریاوە خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو سزایانەش پێشتر لە لایەن بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن و ئەمریکاوە دیاری کرابوو.
لە لایەکی دیکەوە، ئەلکساندر نواک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی کە ڕەنگە مۆسکۆ لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دیاریکردنی نرخ بۆ نەوتەکەی، ڕێژەی وەبەرهێنانی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە لە سەدا 5 تا 7 کەم دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم دابەزینە ڕەنگە ڕۆژانە 500 تا 700 هەزار بەرمیل بێت.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی ڕووسیا وتی کە سەرەڕای گوشار و گەمارۆکانی ڕۆژئاوا، هەناردەی نەوت بۆ وڵاتانی جیهان بەردەوامە و مۆسکۆ کڕیارانی نەوتی خۆیی جۆربەجۆر کردووە./.