بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمشە سێ شەممە 27 ی کانوونی یەکەمی 2022 بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێک گەیشتە وڵاتی عۆمان.
ناوبراو بڕیارە لەم سەردانەدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عۆمان کۆببێتەوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە پەیوەندیدا بووە./.