بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وتی: من بەرپرسیاریەتی تەواوی گەندەڵی و بەرتیل لە پێدانی خزمەتگوزارییەکان لە ئەفغانستان لە ئەستۆ دەگرم بەڵام گرێبەستە گەورەکان و گەندەڵیی سەدان ملیۆن دۆلاری، بە ئاشکرا پەیوەندی بە ئەمریکاوە هەبووە.
حامید کەرزای لە ئێستادا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە ژێر چاودێری تاڵیباندایە و موڵەتی چوونە دەرەوەی پێ نادرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مانەوەی لە ئەفغانستان تەنانەت لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە مانگی ئابی 2021، بڕیارێکی درووست بووە.
کەرزای لە کانوونی یەکەمی 2004 تا ئەیلولی 2014 سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بووە./.