بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە بە گەڵاڵەکردنی پرسی پێدانی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران، هەوڵی ناکۆکی و دووبەرەکی لە ناوخۆی یەمەن دەدەن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە ئەگەر وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی سەنعا نەدرێتەوە، دەستەوەستان نابێت و وەڵامی ئەم گەمارۆیە دەداتەوە.
بەخیتی وتی: پێشنیاری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە داواکارییەکانی سەنعا مسۆگەر ناکات و هەڵوێستی ئەو وڵاتانە تا ئێستا سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران ڕوون نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنساروڵڵا وتی کە شەڕی داهاتوو لە دژی سعوودیە جیاوازتر لەوانەی ڕابردوو دەبێت لە بەر ئەوەی کە هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سەنعا پێشکەوتووتر بووە./.