بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی زۆبەیدی وتی کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دۆسیەی گەندەڵی و هەروەها تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری، شەهیدان سولێمانی و موهەندیس، تۆمەتبارە و بە ئامانجی ڕێگری لە دادگایی و سزادان، لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئیمارات هەڵهاتووە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە حکومەتی ئێستای عێراق و محەممەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیران، هیچ هێڵێکی سووریان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا نییە بەڵام مستەفا کازمی گەندەڵیی پەردەپۆش دەکرد./.