بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند کە درووستکردنی بەندەری گەورەی فاو لە نزیک کەنداوی فارس زووتر لە کاتی دیاریکراو تەواو دەبێت و لە ساڵی 2024 بە فەرمی دەکرێتەوە.
ئەنمار عەبدولمونعم سەفی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی ئەم وڵاتەیە، ڕایگەیاندووە کە درووستکردنی پرۆژەی بەندەری فاو خێراتر بەڕێوە دەچێت و لە ساڵی 2024 دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە بە پێی گرێبەستی پەیوەندیدار، بڕیار بوو کە ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2025 بکرێتەوە بەڵام بە هۆی خێرایی لە جێبەجێکردنیدا ساڵی 2024 تەواو دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە قۆناغی یەکەمی ڕێگای 52 کیلۆمەتریی بەستنەوەی بەندەری فاو بە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی باشوری عێراق کۆتایی هاتووە./.