بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئالی ئێسحاق ڕایگەیاندووە کە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانیی ئێران و عێراق چارەسەر کراوە و بازرگانیی نێوان هەر دوو وڵات گەشەی سەندووە.
ناوبراو وتی کە بە بەردەوامی ئەم دۆخەش کۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 10 ملیار دۆلار.
یەحیا ئالی ئێسحاق ڕایگەیاند کە ئاسۆی 20 ملیار دۆلاری بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دیاری کراوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند کە لە 8 مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ عێراق بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 4 بەرز بووەتەوە./.