جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

چەند ڕاهێنانی رۆژانە بۆ بوون بە نووسەر

كانونی یه‌كه‌م 25, 2022
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – لەم بابەتەدا چەند راهێنانمان ئامادەكردووە بۆ ئەو كەسانەی كە هەنگاو دەنێن بەرەو جیهانی نووسینی داهێنەرانە بۆیە تۆی خوێنەر (ئەگەر نووسەرێكی لاو یاخود ئارەزوومەند بیت ئەوا دڵنیات دەكەم كە ئەم بابەتە و راهێنانەكانی كە تێیدا هاتوون دەبێتە هۆكاری گۆڕانكارییەكی دیار لە ژیانتدا، تەنانەت هەمان كەسی پێشوو نابیت لەدوای جێبەجێكردنیان. ئەم حەوت راهێنانە رێك لە راهێنانە وەرزشییەكان دەچێت، لە سەرەتادا هەست بە رێژەی قورسی و بارگرانیان دەكەیت پاشان و لە دواتردا هەر هەمان ئەم راهێنانانە دەبنە بەشێك لە رۆتینی ژیانی رۆژانەت كە پێویست بە هیچ خۆماندووكردنێك ناكات.

ئەم راهێنانانەمان لە كتێبی (لێهاتووییەكانی نووسەر)  دۆرۆسی بڕاندی-  Dorothy Brandy یەوە وەرگرتووە.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەو كتێبە كە نووسەرەكەی هەر لەسەرەتاوە بەڵێنت پێدەدات كە وا جیاواز بێت لە هەموو كتێبەكانی دی سەبارەت بە هونەری نووسین و ژیاننامەی نووسەرە گەورەكانی جیهان كە زۆر بەهۆگرییەوە بەرەو ڕوویان دەچین بەهیوای گەیشتن بە نهێنی نووسین و داهێنان.

هاوكات وەرگێڕە عەرەبەكەی لە ئاماژەیەكدا بۆ كتێبەكە دەڵێت: كە من ئەو كتێبانەی خۆیان دابێت لەبابەتی نووسین یاخود لێی نزیك بووبێتنەوە لەهەمان ئەو گۆشە نیگایەی كە نووسەر (دۆرۆسی بڕاندی Dorothy Brandy  لێوەی روانیووە.

هەر لەم روانگەیەشەوەیە كەوا ئەم كتێبە ناوازە و دەگمەنە توانیویەتی قووڵایی و سەنگی خۆی بپارێزێت دوای چەند دەیەیەك و ئەم هەموو ساڵە. ئەم كتێبە باس لەگرنگترین بەشی ژیانی نووسەر دەكات ئەو بەشەی كە نووسەر دەكات بەنووسەر و بەرهەمی دەهێنێت.

هەموو ئەو وردەكارییە بچووك و نادیارانەی كە لە زۆربەی كاتدا لە هیچ كام لە یاداشتی نووسەراندا یاخود لە ژیاننامەكانیاندا دەستمان ناكەوێت، هاوكات لە هیچ یەكێك لەو كتێبانەی كە لە بونیادی چیرۆك و جۆری كەسایەتییەكان دەكۆڵێتەوە دەستمان ناكەوێت. لەوانەیە یەكێك لە تایبەتمەندییە هەرە گەورە و دیارەكانی ئەم كتێبە ئەوەبێت كە چەند راهێنانیكی پراكتیكی تێدایە بەشێوەیەكی راستەوخۆ و ئاسان گرنگی و دروستی بابەتەكەت نیشان دەدات.

دڵنیات دەكەم كە ئەم كتێبە یەكێك دەبێت لە بەركەوتە دیارەكانی رێڕەوی نووسینی ئەدەبیت وەكو نووسەرێك و هەموو دید و بۆچوونەكانت دەگۆڕێت لە دوای خوێندنەوەی.

لەدوای دەربڕینی بۆچوونی هەردوو (نووسەر و وەرگێڕی) ئەم كتێبە و گرنگییەكەی كۆی راهێنانە (ئەدەبیەكان) یاخود پێویستەكانی بنیادنانی نووسەرت پێشكەش دەكەین.

پێش دەستپێكردنی ئەم داهێنانە ئامۆژگاریت دەكەین كە وا بیركردنەوەت بەرەو چوارچێوەیەك لە ئارامی و چێژوەرگرتن بەریت هەروەها رێنوێنی خۆت بەشێوەیەكی ئاسان و بە جوانی بكە، رۆژانە ئاو بۆ قاوەكەت گەرم بكە تاوەكو دوانەكەویت بۆ رۆژی داهاتوو، هاوكات دوو كۆمپیتەر ئامادە بكە بۆ چاپكردن یەكێكیان جێگیر بێت و یەكێكیان لەگەڵ خۆتدا هەڵبگرە بۆ هەرشوێنێك دەچیت و چیت پێ خۆشە تێیدا تۆماربكە، بۆ چەند خولەكێك لە خۆت بڕوانە لەدوای تاقیكردنەوەی ئەزموونی راهێنانەكان بۆت دەردەكەوێت كە سەركەوتوو دەبیت و سەركەوتنەكانت درێژە دەخایەنێت هەوڵبدە هەموو رێگرییەكانت فەرامۆش بكەیت و ئەگەری شكست هێنانت لەكاتی راهێنانەكاندا وەلا بنێ. بەڵام بێگومان دەبێت لەیادت نەچێت كە هەنگاوی ئاسان و هەنگاوی قورسیش هەیە.

ڕاهێنانی یەكەم: (چاودێری خۆت بكە)

ئەركی ئەم راهێنانە ئەوەیە بۆت روون بكاتەوە كەوا زۆر ئاسانە چاودێری خۆت بەشێوەیەكی بابەتیانە بكەیت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ نزیك دەرگایەك دانیشتوویت هەستە سەر پێ و لە دەرگاكەوە بچۆرە ژوورێ، لەو چركەساتەدا كە لەبەردەم دەرگاكەدا وەستاویت كۆمەڵێك تێڕوانینی بابەتیانە ئاڕاستەی خۆت بكە لەوانە: چۆن بۆ خۆت دەردەكەویت كە لەوێدا وەستاویت؟ چۆن رۆشتیتە ئەوێ؟ وا بیهێنە بەرچاوی خۆت كە هیچ لەسەر خۆت نەزانیت وە هیچ زانیارییەكت لەسەر كەسێتی خۆت بۆ كۆنەكراوەتەوە وە هیچ لەسەر پێشینە و رابردووی خۆت نازانیت و لات دیار نییە ئامانجت چییە لەو چركەساتەدا، ئەگەر لە ژوورەوە خەڵكی لێ بوو پێویستە سڵاویان لێ بكەیت، چۆن سڵاویان لێ دەكەیت؟ چۆن هەڵسوكەوتت دەگۆڕیت بەرامبەریان؟ ئایا سەرسامیت بۆ كەسێكیان دەردەبڕیت یاخود ئەگەر كەسێكیانت ناسی پێی رادەگەیەنیت؟

هیچ ئامانجێكی نادیار یاخود شاراوە لەودیو ئەم راهێنانەوە نییە، بەڵكو ئەم راهێنانە تەنها پێشەكییەكە بۆ چاودێریكردنی خۆت بەشێوەیەكی بابەتیانە و پێویستە لەسەرت وازی لێ بهێنیت لە دوای دەستكەوتنی ئامانجەكەت لەجاری داهاتوودا هەوڵبدە بە هێمنی دابنیشیت و بەبێ ئەوەی هیچ جووڵەیەك بكەیت تەنها بیر لەوە بكەرەوە چۆن قژت شانە دەكەیت هەنگاو بە هەنگاو لە كۆتاییدا بۆت دەردەكەوێت كە ئەم كارە زۆر لەوە قورسترە كە دەهاتە پێش چاوت، بەم شێوەیە بەردەوام بە لەچاودێریكردنی خۆتدا لەهەر ئەركێك كە دەیكەیت. پاشان پێداچوونەوەی رۆژی پێشووت بكە بەشێوەیەكی بازنەیی هەر لە سەرەتای رۆژەكەوە تا كۆتایی. هاوكات بیر لەوە بكەرەوە چۆن رۆژەكەت دێتە بەرچاو كەسێكی نامۆ جگە لە خودی خۆت.

لە داهاتوودا بیر لەوە بكەرەوە چۆن دەردەكەویت ئەگەر توانیت چاودێری خۆت بكەیت بە درێژایی رۆژەكە لەپانتاییەكی كەمێك دوورەوە تاوەكو بزانیت چۆن دەردەكەویت ئەو دەمەی كە دەچیتە ژوورێ یاخود دێیتە دەرێ لە ماڵان، لە جادەكان، و لە دوكانەكان، پاشان لەكاتی گەڕانەوەتدا بۆ ماڵەوە لە كۆتایی رۆژەكەتدا.

ڕاهێنانی دووەم: (هێزی بیركردنەوە)

وێنەی بازنەیەك لەسەر لاپەڕەیەك بكێشە بە بەكارهێنانی پەرداخێك یاخود هەر شتێكی دیكە لەو بابەتە پاشان نیشانەیەكی (+) لەنێو بازنەكەدا بكێشە دواتر ئەنگوستیلەیەك یاخود كلیلێك بەسەر داوێك بە درێژی (10سم) ببەستەوە ئەو سەری داوەكە بەدەست بگرە بەشێوەیەك كە ئەنگوستیلەكە لەشێوەی مزراحێكدا بێتە خوارێ بەسەر نیشانەی (+) ە كەی نیو بازنەكەوە بە بەرزی (2.5سم) بەسەریدا، ئێستا بیر لە بازنەكە بكەرەوەو بەچاو چاودێری چوارچێوەی بازنەكە بكە هاوكات داو و ئەنگوستیلەكە بەشێوەیەكی تەواو فەرامۆش بكە.

پاش چەند خولەكێك ئەنگوستیلەكە دەست بەخولانەوە دەكات لەو رێڕەوەدا كە هەڵیبژاردووە لەسەرەتادا چەند بازنەیەكی بچووك دروست دەكات، بەڵام دواتر بەشێوەیەكی جێگیر فراوان دەبێت، دواتر تەنها لەنێو مێشكی خۆتدا بیر لە گۆڕینی رێڕەوی داوەكە بكەرەوە و چاودێری بازنەكە بكە تەنها بە چاو.

ئێستا بیر لەجووڵانەوەی داوەكە بكەرەوە لەسەرەوە و بۆ خوارەوەو بەشێوەیەكی ئاسۆیی. پاشان كە سەركەوتوو بوویت لەشێوە ئاسۆییەكەدا ئەمجارە بەشێوەیەكی ستوونی بیر لەداوەكە بكەرەوەو بەبیری خۆت بیجوڵێنە، لە هەموو دۆخێكدا ئەنگوستیلەكە لەبەردەمتدا بۆ چركەیەك دەوەستێت پاشان دەست بە جووڵانەوە دەكات لەو رێڕەوەدا كە تۆ بیری لێدەكەیتەوە ئەگەر ئەم ئەزموونەت لەوە و پێش تاقینەكردبێتەوە هەست بە شتێكی نامۆ دەكەیت لە ئەنجامەكەدا.

بەڵام زۆر بەسانایی ئەوە ئاسانترین رێگایە بۆ زانینی گرنگی و بایەخی بیركردنەوە لە بواری جوڵەكردندا بەجۆرێك كە چەند ماسولكەیەك بێئاگایانە و زۆر بەبچووكی ئەركەكەیان لەجیاتی تۆ جێبەجێتكرد، هەندێك لە زانایانی دەروونناسی فەڕەنسی سەبارەت بەم ئەزموونە دەڵێن: مەرج نییە كە وا هەموو ماسوولكە و دەمارەكان بەكاربهێنیت بۆ گۆڕینی ژیانی رۆژانەت بەڵكو بوونی باوەڕبەخۆبوونێكی پتەو هاوكاریت دەكات. ئەم بۆچوون و یاسایەش خۆی لە خۆیدا نووسەر رزگار دەكات لە چەندین لاپەڕەی هاندان و روونكردنەوە بۆ بونیادنانی بیرۆكەیەك كە دەینووسێت.

ڕاهێنانی سێیەم: (نووسینی بەیانیان)

بەیانیان زۆر زوو لەخەو هەستە پێش وادەی هەستانی ئاسایی بە نیوسەعات یاخود كاتژمێرێك پێش ئەوەی رۆژنامەكانی بەیانیان بخوێنیتەوە یاخود لەگەڵ هەر كەسێكدا بدوێیت، تەنانەت پێش ئەوەی دەست بەری بۆ ئەو كتێبەی كە دوێنێ شەو لەلای خۆتەوە داتنابوو راستەوخۆ دەست بە نووسین بكە، هەر شتێك كە بەبیرتدا دێت بینووسە (وەكو ئەو خەوەی دوێنێ شەو بینیووتە ئەگەر بێتەوە یادت یاخود چالاكییەكانی رۆژی پێشوو یاخود هەر گفتوگۆیەك كە لە مێشكتدا دروستی بكەیت یاخود لە راستیدا روویداوە.

پشكنینێك بۆ ئاگاییت بكە بەوەی هەر جۆرێك لە خەوەكانی بەئاگایی بەیانیان بەشێوەیەكی خێرا بنووسیتەوە بەبێ ئەوەی ئەو نووسینانەت بەبێ بایەخ هەژمار بكەیت، لەوانەیە ئەوەی كە دەینووسیت زۆر باشتر بێت لەوەی كە پێشبینی دەكەیت، چونكە تۆ ئامانجی سەرەكیت تۆماركردنی چەند وشەیەكی نەمر نییە، بەڵكو نووسینی چەند وشەیەكە بەگشتی بە مەرجێك كە ئەو وشانە گاڵتەجاڕیەكی رەها نەبێت.

ئەو كارەی ئەنجامی دەدەیت بریتییە لەراهێنانی خۆت بۆ نووسین لە دۆخی نێوان نووستن و لەخەوهەستاندا و سەركەوتنی راهێنانەكە پابەند نییە بەوەی كە وشەكان رێكخراو بن.

ئەگەر هاتوو بیرۆكەكە نادیار بوو وە زۆر زیادەڕۆیی تێدا كرابوو یاخود بیرۆكەیەكی تەمومژاوی بوو ئەوا ئەو خاڵە لەیاد بكە كە تۆ خاوەنی هیچ هەستێكی رەخنەئامێز بیت. و لە یادت نەچێت ئەوەی كە نووسیووتە بۆ هیچ كەسێكی نەخوێنیتەوە تەنانەت بۆ خودی خۆشت، بەڵكو خانەی دۆڵابێك كە كلیلدار بێت هەڵبژێرە و رۆژانە ئەو دەقەی تێدا هەڵبگرە كە دەینووسیت.

لە رۆژی دواییدا دەست بەراهێنانی نووسین بكە بەبێ ئەوەی پێداچوونەوەو خوێندنەوە بۆ ئەو دەقە بكەیت كە دوێنێ نووسیبووت و لەیادت نەچێت كە تۆ لە ئێستادا تەنها پێویستە بنووسیت و دواتر كە لەراهێنانی نووسینی كۆی نووسینەكانت بوویتەوە دەتوانیت بیخوێنیتەوە. ئامانجی ئەم ئامۆژگارییەت دواتر بۆ دەردەكەوێت ئەوەی لە ئێستادا لەتۆ داوا دەكرێت ئەوەیە كە راهێنانی نووسینەكەت بكەیت و پاش رۆژێك یا دوو رۆژی دی بۆت دەردەكەوێت كە وا ژمارەیەكی دیاریكراو وشە هەیە كە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی هەر لە خۆتەوە بیاننووسیتەوە. كاتێك كە دەگەیتە ئەو ئاستە هەوڵبدە قەبارەی وشەكانت بە هەندێك رستە و پاشان بە هەندێك بڕگە زیاد بكەیت پاشان دوای ئەوە بە ماوەیەك هەوڵبدە ئەوەی كە دەینووسیت بیكەیت بە دوو هێندە و پاش ئەوە بەماوەیەكی كورت بۆت دەردەكەوێت كەوا نووسین پڕۆسەیەكی ماندووكەرە و بێزاركەر نییە.

نەرمین عوسمان محەمەد

 

 

Previous Post

فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

Next Post

شێركۆ بێكەس  ناوێك مەرگیش نەیتوانی بیخاتە دەرەوەی هاوكیشەی شیعری كوردییەوە..

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
شێركۆ بێكەس  ناوێك مەرگیش نەیتوانی بیخاتە دەرەوەی هاوكیشەی شیعری كوردییەوە..

شێركۆ بێكەس  ناوێك مەرگیش نەیتوانی بیخاتە دەرەوەی هاوكیشەی شیعری كوردییەوە..

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020