جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

جام کوردی - بڕیارە بۆ ساڵی دووەم خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی رابگەیێندرێت و ئەوانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی خەڵاتەکە، دەرفەتی بەشداربوون تاوەکو 30 کانوونی دووەمی 2023یە.

كانونی یه‌كه‌م 25, 2022
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانا رەئووف، نووسەر و شانۆکاری کورد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه کە به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی 500 دۆلاری ئەمریکی خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەش دەبێتە پشتیوانییەکی دارایی بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی، بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

 روونیشیکردەوە، بۆ خەڵاتەکە گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدرێت و دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و رێنووسی دروستی کوردی رەچاو کرابێت، ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای نیسانی 2023، له رێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات و نووسەرەکەی خەڵات دەکات.

 30 کانوونی دووەمی 2023 دوایین دەرفەتە بۆ ناردنی بەرهەمەکان، بە مەرجێک پێشتر دەقەکە بڵاو نەکرابێتەوە و نابێت لە 30 لاپەڕەی ئەی فۆڕ زیاتر بێت.

 خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی 2022 بە محەممەد عەلی دەستماڵی، نووسەر و شانۆنامەنووس لە شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان بۆ دەقی ‘بێ وچان تا تایمز’ بەخشرا.

 پەیکەری خەڵاتەکە هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شوان که‌ماله‌وه دروست ده‌کرێت.

 دانا رەئووف، لە بەغدا هونەری شانۆی تەواوکردووە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی شانۆی ئەزموونگەری کوردییە و لە 1992ـەوە لە ستۆکهۆڵمی سوێد دەژی، هەر لەو وڵاتە خوێندنی شانۆیی پراکتیکی و شانۆی پێداگۆگی خوێندووە.

 لە ستۆکهۆڵم تیپی شانۆی تایبەت بە خۆی ‘شانۆی پریشکی نێونەتەوەیی’ هەبووە و وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بە سوێدی و لەگەڵ شانۆی سوێدی کاری کردووە. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە شانۆی پادشایەتی لە ستۆکهۆڵم و دوو ساڵ لە شانۆی گەل و شانۆی دەوڵەت کاری کردووە.

 لە دوو کتێب دا، یەکێکیان بە ئینگلیزی و ئەوی دیکەیان بە سوێدی لەلایەن پسپۆرانی زانستەکانی شانۆوە، لێکۆڵینەوە لەسەر کار و چالاکییەکانی کراوە.

تاوەکو ئێستا 47 کتێبی لە بواری شانۆدا چاپ کردووە، چەندین دەقی شانۆیی و لێکۆڵینەوەی لە زمانی سوێدییەوە کردووە بە کوردی، هاوکات سێ کتێبیشی بە سوێدی بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لە کتێبە سوێدییەکانی ‘رەوش و داهێنان’ لە زانکۆی ستۆکهۆلم و زۆربەی پەیمانگاکانی هونەری شانۆ، وەک مەنهەجی خوێندن بەکارهێنراوە، ئەم کتێبە کارین هیلاندەر، پرۆفیسۆر لە زانستەکانی شانۆ، زانکۆی ستۆکهۆڵم پێشەکی بۆ نووسیوە.

لە پەیمانگەی هونەری نواندن لە ستۆکهۆڵم وانەی گوتووەتەوە، هاوکات مامۆستای شانۆیە، هەروەها چەندان سیمیناری لە سوێد و لە کوردستان سەبارەت بە شانۆ، بە سوێدی و بە کوردی پێشکێشکردووە.

 بەشداری چەندان کۆر و سیمیناری لە سوێد، دانیمارک و ئینگلتەڕا کردووە، جگە لە نووسین و وەرگێڕان و کتێبە تیۆرییەکانی دەقی شانۆیی نووسیوە.

دانا رەئووف سەرپەرشتی بڵاوکراوە شانۆییەکانی کوردستانی کردووە، بۆ نموونە گۆڤاری ‘شانۆ’ و زنجیرەی ‘دەقی شانۆیی بیانی’ لە دەزگای ئاراس، ئێستا سەرپەرشتی گۆڤاری ‘تاڤ’ دەکات کە تایبەتە بە شانۆ و لە سلێمانی چاپ دەکرێت.

Previous Post

شەوی یەڵدا، شیعری نالی-یە یان مستەفا بەگی كوردیی؟

Next Post

فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی لە شاری سلێمانی ڕێكدەخرێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی لە شاری سلێمانی ڕێكدەخرێت

فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی لە شاری سلێمانی ڕێكدەخرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020