بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەوەی کە گیانی خەڵک بە تایبەت موسڵمانان، کەمینەکان و پەنابەران مەترسی لە سەرە، هەست بە نیگەرانی دەکات و هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پۆلیسی فەرەنسا لە هەڵسووکەوتی لە گەڵ خۆپێشاندەرانی ناڕازی دان بە خۆیدا بگرێت.
کەنعانی بە ئاماژە بە پێشینەی سیاسی حکومەتی فەرەنسا لە گرتنەبەری سیاسەتی جیاواز بەرامبەر بە کەمینەکان و پەنابەران و هەروەها توندووتیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران، وتی: لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە لە سەر ڕووداوەکەی پاریس دەتوانێت ڕەهەندەکانی زیاتر ڕوون بکاتەوە./.